شنبه، شهریور ۲۰، ۱۳۹۵

من نه‌مده‌زانى .. ئه‌وین وه‌هایه‌✒

قه‌ده‌رم هه‌مووى .. وا له‌ عه‌شقایه‌✒

خۆشه‌ویستیی تۆ .. هێند له‌ دڵمایه‌✒

من چاره‌نووسم .. له‌ گه‌ڵ تۆدایه‌✒

نه‌مزانى هێنده‌ .. دڵم شه‌یدایه‌✒

بێ تۆ هه‌ڵناكا .. هیچ له‌م دنیایه‌✒
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
 نه‌مزانى دڵدارى .. ده‌بێته‌ خه‌مبارى✒

ئاه و گریه‌ و زارى .. ده‌شێوێ شه‌وگارى✒
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
 من چیبكه‌م قه‌ده‌ره‌ .. له‌ توانام به‌ده‌ره‌✒

ناگۆڕێ تا سه‌ره‌ .. جا ئیتر تۆش وه‌ره‌✒
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
 عيشقى تۆ لێى داوم .. من بۆ تۆ ڕووخاوم✒

شێتى تۆم تا ماوم .. بێچاره‌ و داماوم✒
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
 هه‌رگیز نه‌مزانى .. عشقت نووسراوه‌✒

له‌ نه‌وچه‌وانى .. من مۆر كراوه‌✒

دوعاى ناشادى .. له‌ من خوێنراوه‌✒

له‌ ته‌ختى قه‌ده‌ر .. بۆم هه‌ڵواسراوه‌✒

ده‌ستى جادووگه‌ر .. بۆ من براوه‌✒

تا هه‌یه‌ شادى .. لێى دوور خراوه‌✒

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر